ENKUAR

بەشدار بە لە نەوەی نوێ

ببە بە چاودێری سەر سندوق

غەدری دەسەڵات بۆ ئێمە و خەڵکی کوردستان چاوەڕوانکراوبوو،

2 Sep 2025 1:32 PM

غەدری دەسەڵات بۆ ئێمە و خەڵکی کوردستان چاوەڕوانکراوبوو، بەڵام بریاری دادگا ئێمەو خەڵکیشی شۆک کرد، چونکە تەوقیتی دەستگیرکردنی کاک شاسوار و هەڵکوتانەسەرماڵەکەی لەنیوەشەودا لەلایەن هێزێکی دامامکدارەوە بە ڕوونیی پێیگوتین ئەم دەسەڵات ئەوەی بۆی گرنگ نەبێت یاسا و دادگایە. بەڵام ئەوەی ئێمە و هەموو خەڵکی شۆککرد بڕیارەکەی دادگابوو بێ هەبوونی هیچ بەڵگە و شایەتێک لە کەیسەکەدا بڕیاری حوکمێکی لەم شێوەیەی داوە!


ئێمە وێڕای ئەوەی دوپاتی دەکەینەوە کە درێژەپێدەری هەمان ڕێگا و دیدگای کاک شاسوارین، لەجاران بەگوڕتر دەبین لە دژایەتییکردنی ئەم دەسەڵاتە تاڵانچیی و چەتەیەی یەکێتیی و پارتیی چاوپۆشیی لە هیچ ڕەفتارێکی چەتەگەریان ناکەین. ئەوەش بە بنەماڵەی تاڵەبانیی و بارزانیی دەڵێین کە دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید نەوەی نوێ و سەرۆکەکەی لەناو خەڵک خۆشەویستتر دەکات و ئێمە نەک هەر سارد نابینەوە، بەڵکو کارێک دەکەین کاک شاسوار و خەڵکی هەرێمی کوردستان سەریان پێمان بەرز بێت.


لەئێستاوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە لە ١١/١١ی ئەمساڵدا ئەنجام دەدرێ هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە و ئامادەین. هەڵبژاردنێک کە دڵنیاین خەڵک سزای ئەم دەسەڵاتە ناشەرعیی و چەتەییەی پارتیی و یەکێتیی دەدات.


جوڵانەوەی نەوەی نوێ

٢/٩/٢٠٢٥